پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

بەندکراوێک لە ئیلام بەهۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی بەندیخانە گیانی لەدەست دا

بەندکراوێک بە ناوی “ڕوحوڵڵا مەلەکی” کوڕی “عەلی عەباس”، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری “مێهران” لە بەندیخانەی ئیلام بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکان و کەمتەرخەمیی بەرپرسانی بەندیخانە بەنیسبەت بارودۆخی تەندروستییەکەی، گیانی لەدەست دا.

ئەو بەندکراوە ٩ی سەرماوەز پاش چوار ڕۆژ مانگرتن لە ناڕەزایەتی دەربڕین لەمەڕ ١٠ ساڵ ناڕوونیی چارەنووسی لە دۆسیەکەیدا، لە ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ئیلام بە خواردنی حەب هەوڵی خۆکوژیی دابوو کە پاش ڕاگواستنی بۆ بێهداریی بەندیخانە گەدەیان شوشتبووەوە و بەبێ چاوەدێریی پزیشکی و لە حاڵێدا کە باری تەندروستیی زۆر خراپ بووە گەیێنداربووەوە بۆ بەندی بەندیخانە.

ناوبراو کە لەو بارودۆخە خراپەدا گەڕابووەوە بۆ بەندی بەندیخانە دا، بەرپرسان بەنیسبەت بارودۆخی تەندروستیی ناوبراو زۆر کەمتەرخەم بوون و پاش ئەوەیکە حاڵی خراپ بووە بۆ بێهداریی زیندان ڕایانگواستووە و دەرەنجام ١٠ی سەرماوەز گیانی لەدەست دا”.

روحوڵڵا لە دووەمین ڕۆژی مانگرتنەکەی لەلایەن مەموورانی بەندیخانە ئازار و ئەشکەنجە درابوو و دواتر ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو.

ناوبراو ١٦ی ڕەشەمەی ساڵی ٩١، بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستگیر و ساڵی ٩٢ لەلایەن دادگای ئیلام بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …