پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

چالاکی سیاسی کورد، «جەلال مەعرووفی» بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی دەسبەسەر کرا

چالاکی سیاسی کورد، «جەلال وەفایی» بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی دەسبەسەر کرا

بە پێی ھەواڵەكان؛ رۆژی چوارشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٠ ھەتاوی، «جەلال وەفایی» چالاکی سیاسی خەڵکی بۆکان کە  پێشتر لە لایەن لقی ١٠١  دادگاى سزادانی ئەو شارە، بە تۆمەتى «هاوکارى و ئەندامیەت لە حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیران» حوکمی پێنج مانگ زیندانى بۆی بڕابووە، بۆ جێبەجێکردنى حوکمەکەی، دەسبەسەر کرا.

جێگای ئاماژەیە، نێوبراو رۆژی پێنجشەممە ٢٤ی مانگی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ ھەتاوی، بێ بەڵگەی یاسایی لە لایان ھێزەکانی ئیتلاعاتی شاری بۆکان دەسبەسەر کرابوو کە پاش سێ ھەوتە بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆنی بە شێوری کاتی ئازاد کرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …