دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “نییەر” سەر بە شاری سنە دەستگیر کران

بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٤ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “سەعدی منبەری” تەمەن ٢٦ ساڵ و کوڕی “عوسمان” و “سیامەک ئارەنگ” تەمەن ٢٦ ساڵ کوڕی “یەدوڵڵا”، خەڵکی گوندی “نییەر” سەر بە شاری سنە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستگیر کران.

هێزە ئیتلاعاتییەکان لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو هاووڵاتییانە، ماڵەکانیان پشکنیوە و بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەیان دەستگیر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازتووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری گرتن و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو دوو هاووڵاتییە زانیارییەک لە دەستدا نییە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …