پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

دەسبەسەر بوونی «خەدیجە مێهدی‌پوور» لەلایەن ‌هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری ئیلام

دەسبەسەر بوونی «خەدیجە مێهدی‌پوور» لەلایەن ‌هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری ئیلام

بە پێی ھەواڵەکان، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ڕەزبەری ١٤٠٠ ھەتاوی،هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران، ژنە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی «خەدیجە مێهدی‌پوور» تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی شاری ئیلامیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار، گواستەوە.

جێگای ئاماژەیە، هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەر بوونی نێوبراو، هیچ زانیارییەکمان پێ نەگەیشتۆ.

ھەر وەھا ڕۆژی دووشەممە ١٤ی ڕەزبەری ساڵی ١٣٩٩ ھەتاوی، ئەم ژنە چالاکە لەلایەن ھێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران، لە شاری ئیلام دەسبەسەر کرابوو کە دوایی پێنج رۆژ، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی لە بەندی ژنانی زیندانی ئیلام ئازاد کرابوو.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …