پێنج ھاووڵاتیی خەڵکی مەھاباد دەستگیر کران

پێنج هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی رژیم لەو شارە دەستگیر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

رۆژی شەممە ۱۷ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، چوار هاووڵاتی کورد خەڵکی گوندی “خورخوره” سەر بە شاری مەهاباد بە ناوەکانی “فاروق سولەیمانی”، “مەسعود سولەیمانی”، “موحسێن سولەیمانی” و دیار سولەیمانی” کە خزمی نزیکی یەکدین و “ئارەش فەرشادفر” خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات لە شاری مەهاباد دەستگیر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

ئەم پێنج هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی دەستگیر کراون و تا کاتی ئاماخە کردنی ئەم هەواڵە لە تۆمەتە پاڵخراوەکانیان زانیارییەک لە دەستدا نییە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …