سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

کۆبوونەوەی چالاکانی مەدەنی دژی کوشتنی ژنان لە شاری سنە

ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی سنە بە نیشانەی ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە توندوتیژی لە دژی ژنان و بێ ئەنجام مانەوەی بەدواداچوونی ئەو توندوتیژییانە لە لایەن دەزگای دادوەرییەوە، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایی دەربڕینیان لە بەرانبەر دادگای ئەم شارە بەڕێوە برد.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی ڕەزبەر، ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنیی سنە بە هەڵگرتنی لافیتە لە دژی توندوتیژیی سەر ژنان، لە بەرانبەر دادگای ئەو شارە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

خۆپێشاندەران بە هەڵگرتن دروشم و لافیتەی وەک “ئیدی بەسە”، “نا بۆ ژن کوژی”، “هەموومان فائیزەین”، “ئێمە داوای ڕوونکردنەوەی هۆکاری مەرگی فائیزە دەکەین”، “ئیدی هیچ شوێنێک بۆ ژنان ئەمن نییە”، بەرانبەر بە بەرز بوونەوەی ئاماری کوژرانی ژنان و بە ئەنجام نەگەیاندنی دۆسیەکەیان لە لایەن دەزگای دادوەرییەوە، ناڕەزاییان دەربڕی.

یەکێک لە ناڕازییان لەم بارەیەوە دەڵێ: “لە دۆسیەی مەرگی فائیزەدا تا ئێستا نە پۆلیس، نە دادگا و نە دەزگای دادوەری هیچ کارێکیان نەکردووە. داوا لە پۆلیس و سیستەمی دادوەری و داواکاری گشتی دەکەین، لە دۆسیەی فائیزە مەلیکیدا، شەفافانە و دڵسۆزانە کار بکەن و ئێمە داوای یاساگەلێک دەکەین کە لە دژی ژنانن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …