دەستگیر کردنی ژینگەپارێزێکی دیکە لە سنە

دەستگیر کردنی ژینگەپارێزێکی دیکە لە سنە

رۆژی چوارشەممە ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٠ ھەتاوی، لە درێژەی دەسبەسەر کردنی ژینگەپارێزێان لە رۆژھەڵات، ھێزەکانی ئیتلاعاتی شاری سنە، ژینگەپارێزێکی دیکە بە ناوی «ئارمین ئەسپەرلووس» خەڵکی شاری سنەیان دەسبەسەر کرد.

تا ئیستا لە ھۆکاری دەسبەسەر بوونی نێوبراو لە لایان ھێزەکانی ئیتلاعاتییەوە، زانیارییەکمان پێ نەگەیشتووە .

جێگای ئاماژەیە، ئەم چالاکە کوردە لە رەشەمەی ساڵی ١٣٩٨ بە تۆمەتی «ئەندامیەت لە حیزبی پژاک» سێ مانگ و یەک رۆژ بەندکرانی، بەسەردا سەپابوو.

ھەروەھا، « فەرانک جەمشیدی» ھاوژینی «ئارمین»، بە تۆمەتی « ئەندامیەت لە حیزبی پژاک » حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …