سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

«شارام کازمیان» لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا

«شارام کازمیان» لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا

ڕۆژی شەممە ٢٧ی خەرمانان،  زیندانی سیاسی کورد «شارام کازمیان»، بە ڕاگرتنی حوکمەکەی بۆ ماوەی ٦ مانگ، لە بەندیخانەی ورمێ بەشێوەی کاتی ئازاد کرا. 

ناوبراو کە ماوەی سێ ساڵە لە زیندانی ورمێ، ماوەی حوکمەکەی تێدەپەڕێنێت، ٤٠ ڕۆژ لەمەوبەر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و لە کۆتاییدا پاش نالەباربوونی بارودۆخی تەندرووستی، بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی ورمێ بەڕێکراوە.

شایانی باسە، پاش نالەباربوونی بارودۆخی جەستەیی ئەو بەندکراوە سیاسییە بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئیدارەی پزیشکی یاسایی، بڕیاری داوە کە جێبەجێکردنی حوکمی شارام کازمیان بۆ ماوەی ٦ مانگ، ڕابگیرێت.

جێگای ئاماژەیە، «کازمیان» لە ساڵی ١٣٩٨ ھەتاوی، بە تۆمەتی بانگەشەی دژی نیزام و ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپاوە . 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …