سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

بەندكراوێكی خه‌ڵكی پیرانشار به‌ هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازاری ھێزە ئیتلاعاتییەکان، گیانی لەدەستدا.

به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی پیرانشار به‌ هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازاری ھێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارە، گیانی لەدەستدا.

رۆژی چوارشەمە 17ی مانگی خەرمانان، هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە پێوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ بنەماڵەی «یاسر مەنگوڕی» پێیان ڕاگەیاندوون کە « یاسر لە گرتووخانە کوژراوە و بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی دەبێت کارتی میللی و پێناسەکەی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات ببەن».

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، رۆژی ٢٦ پووشپەڕی ئیمساڵ، نێوبراو سه‌ره‌تا له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه‌ بانگ ده‌كرێته‌ گۆڕستانی پیرانشار و هەر لەو شوێنەش تەقەی لێ ده‌كه‌ن و دواجار به‌ برینداری ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئه‌و شاره‌یان كردووه‌ و دواتر بە هۆی ئازار و ئەشکەنجە لە گرتووخانە گیانی له‌ ده‌ست داوه‌.

ئەم ھاووڵاتییە بە تۆمەتی ھاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …