سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان

کۆڵبەرێک لە سەر سنووری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکە لە سەر سنووری شاری نەوسوود بە هۆی بەربوونەوە بە سەختی بریندار بوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی خەرمانان، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری مەریوان تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “سیروان گوڵزاری” خەڵکی گوندی “جەژنی‌ئاوا” کوژراوە.

لەلایەکی دیکەوە دوێنێ سێشەممە ١٦ی خەرمانان کۆڵبەرێکی تەمەن ٥١ ساڵ بە ناوی “حوسێن سەلەکانی” خەڵکی گوندی شوانکارەی سەر بە شاری ڕوانسەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە هۆی بەربوونەوە لە هەلدێرێکەوە بە سەختی بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، ئەم کۆڵبەرە سەری بە سەختی بریندار بووە و بۆ چارەسەری ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری کرماشان و نەشتەرگەری تایبەتی بۆ کراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …