سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

سوپای پاسداران، پێنج ھاووڵاتی کوردی خەڵکی نەغدەیان دەسبەسەر کرد

سوپای پاسداران، پێنج ھاووڵاتی کوردی خەڵکی نەغدەیان دەسبەسەر کرد

رۆژی چوارشەممە ١٠ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ ھەتاوی، سوپای پاسداران لە شاری نەغەدە، پێنج ھاووڵاتی کورد بە ناسناوەکانی «ئەسعەد رامین» ،«خالید رامین»،«رامین رامین»،«سەردار رامین» خەڵکی ئاوایی قارنا و ھەروەھا «داوود رەحیمی» خەڵکی ئاوایی چەقەڵ مستەفا سەر بە شاری نەغەدە، بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستوونەوە.

جێگای ئاماژەیە، ھێزەکانی سوپای پاسداران لە کاتی ھێرش کردن بۆ سەر ماڵی ئەو ھاووڵاتییانە، بە تووندووتیژی و بێ رێزی کردن دەسبەسەریان کردوون.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ھەواڵە، لە ھۆکاری دەسبەسەر کردنی نێوبراوان، زانیارییەکمان پێ نەگەیشتۆ.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …