کوژرانی چەکدارێکی رژیم لە سنووری بانە

شەڕ و تێکھەڵچوونی چەکداریی لە سنووری بانە ھاتە ئاراوە.

بە پێی راپۆرتی راگەیاندنە حکومەتیەکانی ئێران، شەوی چوارشەممە لە سەر پێنجشەممە ١١ی خەرمانان، لە ئاکامی شەڕ و تێکھەڵچوونی چەکداریی نێوان ھێزە کوردستانیەکان و چەکدارانی کۆماری ئیسلامی، یەکێک لە چەکدارەکانی رژیم بریندار و پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە کوژراوە.

ناوی ئەو چەکدارەی رژیم ستوان دووھەم رەزا سپەھوەند راگەیندراوە.

تا ئێستا ھیچ حزبێک بەرپرسیاریەتی ئەو شەڕەی وەئەستۆ نەگرتووە.

شایانی باسە، رۆژی رابردوویش سپای سپاسداران رایگەیاند کە لە ئاکامی تێکھەڵچوون لەگەڵ تیمێکی سەر بە حزبە کوردیەکان، چەند کەسێک لە تیمەکە شەھید و بریندار کراون، بەڵام ھیچ حزبێک ئەم ئیدعایەی سپای تا ئێستا پشتڕاست نەکردووەتەوە

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …