سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

گواستنەوەی دوو ھاووڵاتی، بۆ زیندانی سنە

گواستنەوەی دوو ھاووڵاتی بۆ زیندانی سنە

بە پئی ھەواڵەکان، دوو ھاووڵاتی خەڵکی ئاوایی «شیان» سەر بە شاری سنە بە ناسناوەکانی؛ «نەجات عەزیزی» تەمەن ٢٢ ساڵ و «بێھزاد محەممەدی» تەمەن ٣٣ ساڵ، پاش دوو مانگ دسبەسەر بوون و تەواو بوونی لێپرسینەوەیان لە لێپرسینگەی ئیتلاعات، بۆ زیندانی سنە گواستراونەوە.

نێوبراوان رۆژی دووشەممە ١٤ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ ھەتاوی، بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرابوون.

دایانی باسە ئەم دوو ھاووڵاتییە بە تۆمەتی «ھاوکاری کردنی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکان» دەسبەسەر و لە ماوەی دەسبەسەر بوونیان لە ھەبوونی پارێزەر بێ بەش بوون.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …