پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

دەستگیرکردنی ژنێکی خەڵکی بیجاڕ و ڕاگوێزی بۆ زیندانی ئێڤین

رۆژی هەینی ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی “نەسرین کیانپوور” تەمەن ٣٤ ساڵ، خەڵکی شاری “بیجاڕ” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی “تاران” دەستگیر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی ئێوین، “نەسرین کیانپوور” بە مەبەستی کار کردن ڕووی كردووه‌ته‌ هەرێمی کوردستان و به‌ هۆكاری ته‌تاو بوونی مۆڵەتی مانەوە، لەڕێگای فڕۆکەوە دیپۆرتی ئێرانیان کراوه‌ته‌وه‌ و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی فڕۆکەخانەی تاران دەستگیر کراوە.

ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکان و هەروەها پشتیوانی لە تیرۆریزمیان خستووەتە پاڵ “نەسرین کیان پوور” و دوای دوو حەوتوو لێپرسینەوە بۆ بەندی ٥ی بەندیخانەی ئێڤین گوازراوەتەوە.

شایانی باسه‌ له‌ دوای دوو مانگ دەستبەسەر کرانی “نەسرین کیانپوور” ناوبراو هێشتا دادگایی نەکراوە و هەر لە بەندیخانەی ئێڤینی “تاران” ڕاگیراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …