پێنج شه‌ممه‌ 23 ئازار 2023

بریندار بوونی سێ کۆڵبەر لە سنووری بانە

بریندار بوونی سێ کۆڵبەر لە سنووری بانە

 ڕۆژی سێشەممە ۲۶ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە ئاکامی تەقەی راستەخۆی ھێزە چەکدارەکانی رژیم لە بەرزاییەکانی هەنگه‌ژاڵەی بانه بەرانبەر بە کۆڵبەران، دوو کۆڵبەری خەڵکی گوندی زرواری خواروو سەر بە شاری بانە بە ناوەکانی «خەلیل خالیدی» و «فەریدون محەممەد زادە» بریندار بوون.

نێوبراوان بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی شاری بانە، گواستراونەتەوە.

 جێگای ئاماژەیە، هێزە چەکدارەکانی سەر سنوور، دەستیان بەسەر کۆڵی کۆڵبەران گرتووە و کۆڵەکانیان ڕفاندووە.

ھەروەھا رۆژی دووشەممە ٢٥ گەلاوێژ، لە رووداوێکی دیکەدا لە سنووری ھەنگەژاڵە، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناسناوەی «عۆبێید ئەحمەدی» بە تەقەی راستەخۆی ھێزەکانی رژیمی ئیران بریندار بووە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …