چوار شه‌ممه‌ 28 شوبات 2024

«چرۆ ئەحمەدی» مامۆستای زووانی کوردی، دەسبەسەر کرا

«چرۆ ئەحمەدی» مامۆستای زووانی کوردی، دەسبەسەر کرا

رۆژی دووشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٠ ھەتاوی، ھێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دیواندەرە، «چرۆ ئەحمەدی» چالاکی مەدەنی و مامۆستای زووانی کوردی ئەو شارەیان، لە ماڵی خۆی دەسبەسەر کرد.

ھێزەکانی ئیتلاعاتی پاش پشکنینەوەی ماڵی نێوبراو، دەستیان بەسەر مۆبایلی «چرۆ» و بنەماڵەکەی داگرت و ھێندێک لە کتێب و کەل وپەلی شەخسی ئەو چالاکەیان زەوت کرد.

جێگای ئاماژەیە، ھێزەکانی ئیتلاعاتی بێ بەڵگەی یاسایی ئەو چالاکە مەدەنییەیان دەسبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواستۆتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …