سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

کوژران و برینداربوونی چوار کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان

بە پێی سەرچاوە زانیارییە خۆجێئیەکان، ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ١٨ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی رژیم لە سەرسنوور، لە ناوچەی هه‌نگه‌ژاڵەی بانه تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “ئومید خێزری” تەمەن ٤٧ساڵ و خەڵکی مەهاباد و دانیشتووی ڕەبەت گیانی لەدەست دا، کۆڵبەرێکی تر کە تا ئێستا ناسنامەی میدیایی نەکراوە بەسەختی بریندار بووە.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی هەینی ۸ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی ڕژێم لە بەرزاییەکانی “شاخه ڕووخاو” لە دەڤەری سنووری پیرانشار تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “محەممەد چوکلی” ومحەممەدحوسێن‌زاده” بەسەختی بریندار بوون .

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …