دەستگیر کردنی هاووڵاتییەک خەڵکی بۆکان

ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد به ناوی “ڕەشید ڕەحیمی” خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستگیر کرا.

هێزە ئیتلاعاتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەستگیر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.

هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پاش ئەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو، دەستیان بەسەر کەلوپەلە کەسییەکانی وەکوو مۆبایل و لەبتاپەکەی گرتووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە تۆمەتە پاڵخراوەکانیی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لە دەستدا نییە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …