پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

ئێران لە ساڵی ٢٠٢١دا پلەی دووەمی لە مەرگ هەواڵنیران هەیە

لە دوای مەکزیک و ئەفغانستان کە پێکەوە لە پلەی یەکەمدا جێیان گرتووە، ئێران زۆرترین ئاماری مەرگی هەواڵنێرانی لە ساڵی ٢٠٢١ تۆمار کردووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن ئەنجومەنی فێدراسیۆنی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەوانان بڵاو کراوەتەوە، لە ساڵی ٢٠٢١ی زایینییەوە هەتا ئێستا ٢٥ ڕۆژنامەوان و چالاکی میدیایی لە جیهان گیانی خۆیان لەدەست داوە.

وڵاتانی ئەفغانستان و مەکزیک هەرکامیان بە تۆمارکردنی ٥ مەرگ، بە شێوەی هاوبەش لە پلەی یەکەمی مەرگی هەوڵنێراندا جێیان گرتووە.

هەروەها دوو هەواڵنێری بواری ژینگە بە ناوەکانی ”مەهشاد کەریمی و ڕەیحانە ئاسینی” کە لە کاتی ئەنجامی کاردا بەهۆی وەڕگەڕانی ئوتوبوس گیانی خۆیان لەدەست دا، بووەتە هۆی ئەوەی کە ئێران لە پلەی دووەمی زۆرترین ڕێژەی مەرگی ڕۆژنامەوانان لە ساڵی ٢٠٢١دا جێ بگرێت.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران کە لە خشتەی گەورەترین دوژمنانی ئازادیی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی و گوشار بۆ سەر ڕۆژنامەوانان و چالاکانی میدیاییدا جێی گرتووە، بەردەوام بە تۆمەتگەلی وەک هەوڵدان دژی رژیم، گەندەڵی و بێئەخلاقی و… هتد، نووسەران و ڕۆژنامەنووسان ئازار و ئەشکەنجە دەکات و بە حوکمی ناڕەوا سزایان دەدات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …