پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

هاووڵاتییەک پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستگیر کرا

رۆژی پێنجشەممە ١٤ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “مادێح فەتحی”، کوڕی محەممەد و خەڵکی سنە، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، دەستگیر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمی پرسەی “ئیدریس فەقیهی”، یەکێک لە ئەندامانی گیانلەدەستداوی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان “پژاک”، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراوە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها وتوویەتی: “مادێح فەتحی پاش دەستگیرکرانی دەستی داوەتە مانگرتن”.

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ٩٩، هێزە ئیتلاعاتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە شارەکی “بەهاران” و پاش پشکنینی ماڵەکەی، ناوبراویان دەستگیر کردبوو.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی ڕەشەمە ٩٨، “سەحەر کازمی”، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی، و هاوژینی مادیح فەتحی، پاش تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکەی لە بەندی ژنانی زیندانی سنە ئازاد کرابوو.

ئەو چالاکە مەدەنییە مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٧، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە، بە سەرۆکایەتی “سەعیدی”، بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی” بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم  کرابوو کە ئەو حوکمە لەلایەن لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی سنەوە بۆ ٢٠ مانگ کەم کرابووە.

“سەحەر کازمی”، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی گەلاوێژی ٩٧،  لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان دەستگیر کرا، هەروەها، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی خەزەڵوەر، “مادێح فەتحی” هاوژینی “سەحەر کازمی”، چالاکی مەدەنی و دایکی ئەو چالاکە مەدەنییە بە ناوی “مەهوەش ئەمیری”، پاش بانگهێشتکردنیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستگیر کرابوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …