سێ بەندکراوی کورد لە ورمێ ئێعدام کران

سزای ئێعدامی سێ بەندکراوی کورد کە ڕۆژی ڕابردوو بۆ ژووری تاکەکەسیی و بەندیخانەی ئورمیە گوازرابوونەوە، جێبەجێ کرا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی ھەتاویی، سزای ئێعدامی سێ بەندکراوی کورد بە ناوەکانی حەمزە ڕەزایی خەڵکی سەڵماس، سێپهر عەباس نژاد و ئەسکەندەر زارع هەردوو خەڵکی ئورمیە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.

ئەم سێ هاووڵاتییە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی ئێعدامیان بە سەردا سەپابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …