پێنج شه‌ممه‌ 23 ئازار 2023

دوو ھاووڵاتیی دیکە لە مەھاباد دەستگیر کران

دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی مەهاباد لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە دەستگیر کران.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی ھەتاویی، هێزە ئەمنییەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی “ئەگریقاش” سەر بە شاری مەهاباد و دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “ڕزگار عەینالوو” و “ئەحەد سوونە” دەستگیر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەتەوە.

ئامەش لە حاڵێکدایە کە زاگرۆس پۆست پێشتر ھەواڵی دەستگیر کردنی لاوێکی دیکەی خەڵکی ئەم گوندە بە ناوی “هێمن قەرەداغی” بڵاو کردبووەوە.

هەتا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستگیر کردنی ئەم سێ هاووڵاتییە و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵیان نەزانراوە.

شایانی باسە، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا و لە شەپۆلی نوێی دەەستگیر کردنی ھاووڵاتییانی کورد تا ئێستا دەیان ھاووڵاتیی کورد دەستگیر کراون.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …