دە شاروومەندی کورد لە لایان ھێزە چەکدارەکانی رژیمی ئیران دەسبەسەر کراون

دە شاروومەندی کورد لە لایان ھێزە چەکدارەکانی رژیمی ئیران دەسبەسەر کراون

بە پێی ھەواڵەکان، ھێزە چەکدارەکانی سپای پاسداران، لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوو لە شارەکانی کوردستانی رۆژھەڵات، چەندین شاروومەندی کوردیان بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردووە.

جێگای ئاماژەیە،


«کەژاڵ ئەمینی»،« شەمزین محەممەدی» و « عەزیمە ناسری» چالاکانی خەڵکی بۆکانن کە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو لە لایان ھێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەسبەسەر کراون.

رۆژی شەممە ٢ی گەلاوێژ، ھێزە چەکدارەکانی رژیم « ئیبراھیم تاریمورادی» تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی سنەیان، دەسبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواستۆتەوە.

ھەروەھا لە شاری دیواندەرە، «فوئاد حەبیبی» شاروومەندی دانیشتووی ئەو شارەیان، بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردووە و تا ئیستا شوێنی راگرتنی نێوبراو نادیارە.

لە شاری کرماشان، چوار شاروومەند بە ناسناوەکانی؛ «ئەفشین حەمدوودی»،« پەرھام نادری»، «عێرفان نادری» و« پوویا نادری» بە تۆمەتی «پشتگیری کردن لە خەڵکی خوزستان» و« نارەزایەتی دەربڕین بۆ وەزعی ئیستای ئیران» دەسبەسەر کراون.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …