سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

ھێرشی گرووپێکی سەلەفی بۆ سەر دووکاندارێک لە سنە

ھێرشی گرووپێکی سەلەفی بۆ سەر دووکاندارێک لە سنە

‌ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٠ ھەتاوی،دووکاندارێک له سێڕای بێهداشتی شارۆچکه‌ی «حە‌سه‌ن‌ئاوا» سه‌ر به‌ شاری سنه،لە لایان گرووپێکی سه‌له‌فی هێرشی كرایە‌ سه‌ر و ئازار و ئەزیەت کرا.

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه‌، لای نیوەرۆ تەنیا بە ھۆی ئەوەی سەلەفییەک دەمەقاڵەی لەگەڵ ساحێو دوکانێک بوو، بۆ تۆڵە سەندنەوە، گرووپێکی سەلەفی  بە سەر و دەمچاوی داپۆشراو ھێرش دەکەنە سەر دووکانی ئەو دووکاندارە و دوایی لێدانی ساحێو دوکانەکە ، ھەڵدێن.

بە پێی زانیارییەکان، دوو كه‌س له‌و کەسانەی ھێرشیان کردۆتە سەر ئەو دووکاندارە، لە سه‌له‌فیەکانی‌ پێش نوێژ‌ی جومعەی پێشووی حه‌سه‌ن‌ئاوا، «مه‌لا مه‌سعوود عه‌بدوڵڵهی» بوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …