گیان لەدەستدانی زیندانییەکی کورد لە ژێر ئەشکەنجەی ھێزەکانی ئتلاعاتی شاری ورمێ

گیان لەدەستدانی زیندانییەکی کورد لە ژێر ئەشکەنجەی ھێزەکانی ئتلاعاتی شاری ورمێ

رۆژی ھەینی ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠٠ ھەتاوی، ھاووڵاتییەکی کورد بە ناسناوەی «رەحمان ئەحمەدیان» تەمەن ٣٧ ساڵ خەڵکی ئاوایی « سیر حەیدەرلوو» سەر بە شاری ورمێ، لە ژێر ئەشکەنجەی ھیزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارە لە پرسینگەی ئیتلاعات، گیانی لەدەستدا.

نێوبراو رۆژی سێ شەممە ٢٢ی پووشپەڕ لەگەڵ چەند نەفەر لە ھاوساکانی، لە لایان ھێزەکانی ئیتلاعاتی شاری ورمێ دەسبەسەر کرابوون.

بە وتەی یەکێک لە خزمەکانی نێوبراو، رۆژی یەکشەممە لە لایان ئیدارەی ئیتلاعاتەوە پەیوەندیان بە بنەماڵەی رەحمان گرتووە و پێیان ڕاگەیاندوون کە نێوبراو خۆی لە زیندان ھەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی ھێناوە»

ھەر وەھا ئەو کەسە ئاماژەی بەوە کرد؛ لەسەر لەشی «رەحمان » جێگای ئەشکەنجە و ئازار و لێدان بووە و ھێزەکانی ئیتلاعاتی نەیانھێشتۆ بنەماڵەی رەحمان، مێیتەکەی بۆ دادپزیشکی ببەن  و لە ژێر چاوەدێری ئەو ھێزانە، بنەماڵەکەی مێیتی نێوبراویان ناشتووە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …