دەسبەسەر کردنی «فەرید نەقشبەندی» لە لایان ھێزەکانی بەسیجی رژیمی ئیران

دەسبەسەر کردنی «فەرید نەقشبەندی» لە لایان ھێزەکانی بەسیجی رژیمی ئیران

رۆژی چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٠ ھەتاوی، ھێزەکانی بەسیجی شاری سنە، کارمەندێکی دەبیرستانی ئەو شارە بە ناسناوەی «فەرید نەقشبەندی » لە کاتی گەڕانەوەی لە شوێنی کارەکەی، دەسبەسەر کردوو و پاش لێپرسینەوە، ئازادیان کرد.

شایانی باسی، نێوبراو پێشینەی ٣٣ ساڵ خزمەت کردنی لە قوتابخانە ھەیە و ئەندامی مەکتبی قورئان بووە.

لە ئەو بارەوە شورای بەڕێوەبەری مەکتەبی قورئان ڕایگەیاند: فەرید نەقشبندی هەتا کاتژمێر ٧ی ئێوارەی هەمان ڕۆژ، لەبارەی بابەتگەلی جیاواز  کە زۆربەیان پەیوەندیدار بووە بە مەکتەبی قورئان، لێپرسینەوەی توندی لێکراوە و دوایی لێپرسینەوە، لە نێو شاردا بە چاوی بەستراو ئازاد کراوە. 

جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی شەممە ٢٦ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی ، ناوەندیی ڕاگەیاندنی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، سێ جار لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە ئەم ئەندامەی مەکتەبی قورئانە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێ کردووە. 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …