چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

گەنجێکی عەڕەبی ئەھوازی بە تەقەی راستەخۆی ھێزە چەکدارەکانی رژیم، کوژرا

گەنجێکی عەڕەبی ئەھوازی بە تەقەی راستەخۆی ھێزە چەکدارەکانی رژیم، کوژرا

رۆژی جومعە ٢٥ی پووشپەڕی ساڵی ۱۴۰۰ی هەتاوی، گەنجێکی عەڕەبی خەڵکی « عەباس ئاوا» سەر بە شادگان، بە ناوی « مستەفا نەعیماوی» تەمەن ٢٦ ساڵ، لە دووھەمین ڕۆژی شۆڕش و ڕاپەڕینی خەڵکی تووڕەی شارەکانی خوزستان لەبەر بێ ئاوی  و نەبوونی ئاوی خواردنەوە، بە ھۆی بەنداو دروستکردنی ناپسپۆڕانە و ویشکاندنی چۆم و تاڵاوەکان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سەرکووتکەری رژیمی ئیران، کوژرا. 

سەرچاوەی ھەواڵەكان رایانگەیاندووە؛ ئەو گەنجە دوو گوللە بەر سینگی کەوتووە و گیانی لە دەست داوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …