پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

ئەمیر پێغامی، زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی کرمان ئازاد کرا

ئەمیر پێغامی زیندانیی سیاسیی کورد خەڵکی شنۆ، ماوەی دەستگیرکرانی کۆتایی هات و ئازاد کرا.

ڕۆژی دووشەممە ٢١ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، ئەمیر پێغامی، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شنۆ و دوورخراو بۆ بەندیخانەی کرمان پاش چوارساڵ ئازاد کرا.

تۆمەتی وەپاڵدراوی ناوبراو” هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی” ڕاگەیێندراوە.

ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕەزبەری ساڵی ٩٨ی هەتاوی، ئەمیر پێغامی لەبەرامبەر هەڵسوکەوت نەگونجاوی بەڕێوەبەری بەندیخانەی کرمان و بەدوادانەچوون بۆ داوا مەشروعەکانی مانی لە خواردن گرت.

ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ١٤ی سەرماوەزی ساڵی ٩٦ لەلایەن دادگای چەکداری ورمێ، حوکمی ٤ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوەی بۆ بەندیخانەی کرمان بە سەردا سەپا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …