سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

گیان لەدەستدانی چوار ھاووڵاتی بە ھۆی تەقینەوەی گوللەی ھاوەنی سەر دەمی شەڕی ئیران و عێراق

گیان لەدەستدانی چوار ھاووڵاتی بە ھۆی تەقینەوەی گوللەی ھاوەنی سەر دەمی شەڕی ئیران و عێراق

بە پێی ھەواڵەكان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، تەقینەوەی هاوەنێکی سەر دەمی شەڕی ئیران و عێراق، بوو بە ھۆی کوژرانی دوو ھاووڵایەتی لە نزیکی گوندی بوستام سەر بە شاری سەقز. 

 ئەم دوو هاووڵاتییانە، «مەقسوود نەجەفی» خەڵکی مەرجاناوای میاندوواو و «رەشید ئەحمەدزادە» خەڵکی گوندی قارنجەی بۆکان بوون کە چەند لەوەڕگەیەکیان بۆ لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیان بەکرێ گرتبوو. بەداخەوە رۆژی پێنجشەممە لە شوێنی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیان، بە ھۆی تەقینەوەی ھاوەن گیانیان لەدەست دەدەن.

ھەر وەھا رۆژی یەکشەممە ١٣ی پووشپەر، بە ھۆی تەقینەوەی گوللەی ھاوەن لە کرماشان دوو ھاووڵایەتی دیکە گیانیان لە دەست دا.

بە پێی ھەواڵەكان، ھەووڵاتییەکی تەمەن ٣٧ ساڵ، دەست بە جێ گیانی لەدەست دا و ھاووڵاتییەکی تەمەن ٥٤ ساڵیش کە بە خەستی بریندار ببو، دوایی گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بە ھۆی زۆر بوونی برینەکانی، گیانی لەدەستدا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …