پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

سێ ھاووڵاتیی کورد لە ورمێ ئێعدام کران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یاکشەممە ١٣ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، سێ بەندکراوی کورد بە ناوەکانی “بەهادین قاسم زادە، داوود قاسم زادە و ئەنوەر عەبدوڵاهی” لە زیندانی ناوەندیی وررمێ ئێعدام کران.

ئەم سێ کەسە بە تاوانی کوشتن سزای سێدارەیان بەسەردا سەپا بوو.

بەهادین قاسم زادە لە کاتی ئەنجامی تاوانەکە تەنها 17 ساڵ تەمەنی هەبووە.

ھەروەھا ئەنوەر عەبدوڵاهی، خەڵکی مەهابادەو بە تاوانی کوشتن سزای قەساس (کوشتنەوە) ـی بەسەردا سەپا بوو.

ھەروەھا بەهادین و داوود قاسم زادەیش خەڵکی سەڵماس و بە تاوانی کوشتنی دووکەس لە تێکهەڵچوونێکی خێڵەکی بە سێدارە سزا دراون.

بەهادین قاسم زادە لە کاتی ئەنجامی تاوانەکە 17 ساڵی تەمەن بووە و هەر ئەو رۆژەی دانیشتنی دادگا دانی بە کوشتنی هەردووکەسە کوژراوەکەدا ناوەو دواتر هەڵدێت و پەنا بۆ باشووری کوردستان دەبات.

هێزە ئەمنییەکان دواتر دایک، براو خوشکێکی ناوبراو دەستگیر و زیندانی دەکەن و رایدەگەیەنن لە بری خۆ بەدەستەوەدانی بەهادین، ئەوا ئەندامانی بنەماڵەکەی ئازاد دەکرێن.ناوبراو پاش مانگێک خۆی رادەستی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکاتەوە.

داوود قاسم زادە بە هۆی ئەشکەنجە و لێدانی زۆرەوە لە بڕبڕەی پشت و دەماری جووڵەی تووشی شکان و خەساری جدی ببوو.

جێگای ئاماژەیە، لە یەک ھەفتەی رابردوو لانیکەم ٦ کەس لە زیندانی ورمێ ئێعدام کراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …