بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود

 بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود

بە پێی ھەواڵەكان، رۆژی شەممە ۱۲ی پووشپەڕ، بە تەقەی راستەخۆی ھێزە چەکدارەکانی رژیمی ئیران، کۆڵبەرێک بە ناسناوەی « مەنسوور بەھرامی» خەڵکی ئاوایی هەرمیان سەر بە سەلاسی باوەجانی جوانڕۆ، بریندار بوو.

 شایانی باسە، ئەو کۆڵبەڕە لە سنووری نەوسوود کەوتۆتە بەر تەقەی ھێزە چەکدارەکانی رژیمی ئیران و لاقی بریندار بووە. ھەر وەھا نێوبراو بۆ چارەسەری پزیشکی بە یارمەتی خەڵکی خۆجێئی بۆ نەخۆشخانەی پاوە گواستراوەتەوە و ئیستا لە ژێر چاودێریی پزێشکی دایە. 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …