یه‌ك شه‌ممه‌ 5 كانونی یه‌كه‌م 2021
ماڵەوە / ئێران / حوکمی سێدارە بۆ چالاکی سیاسی کورد

حوکمی سێدارە بۆ چالاکی سیاسی کورد

حوکمی سێدارە بۆ چالاکی سیاسی کورد

بە پێی ھەواڵەكان، «حسێن خێیری» چالاکی سیاسی خەڵکی کرماشان تەمەن ٣٢ ساڵ، لە لایان لقی ٢٦ دادگای ئینقلاب تاران، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپا.

« شەریف زادە» پارێزەری ئەم چالاکە سیاسیە بەندکراوە رایگەیاند، نێوبراو بە تۆمەتی « محاربە» لە رێگای خراپ کردنی ماڵ و مڵکی خەڵک بە مەبەستی دژایەتی لەگەڵ رژیمی ئیران لە خۆپێشاندانەکانی دژ بە رژیم لە خەزەڵوەری ١٣٩٨، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە.

جێگای ئاماژەیە، «خێیری» لە پوشپەڕی ساڵی ١٣٩٩ لە لایان ھێزە چەکدارەکانی ئیتلاعاتی، لە تاران گیرابوو کە تا ئیستا لە زیندانی ئیڤین دەسبەسەر بوو.

بابەتی هاوپۆل

کشتە شدن یک زن بدست برادرانش در سنندج

کشتە شدن یک زن بدست برادرانش در سنندج بنا بە گزارشھا روز جمعه ۱۲ آذر …