چوار شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2022

گیان لە دەستدانی پەناخوازێکی مەریوانی لە یۆنان

گیان لە دەستدانی پەناخوازێکی مەریوانی لە یۆنان

ڕۆژی چوارشەممە ٢ی پووشپەڕ، پەناخوازێکێ کورد بە ناوی «رامین شەریفی» خەڵکی مەریوان، لە نەخۆشخانەیەکی یۆنان گیانی لە دەستدا.

ڕۆژی شەممە ١۵ی جۆزەردانی ساڵی داھاتوو، لە رووداوێکی ھاتووچۆدا، ئوتۆمۆبیلی پەناخوازەکان کە لە شاری «کاوالا» بە قاچاخ پەناپەرەکانی دەگواستەوە، وەرگەڕا .

لە ئەو رووداوەدا، دوو ھاووڵاتی مەریوانی بە ناسناوەی «مۆحسین ئەحمەدی» و «رزگار قوربانی» دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا و «لوقمان ئەحمەدی برای مۆحسین ئەحمەدی» و «رامین شەریفی» بە سەختی بریندار بوون.

ئەو دوو پەنابەرە بریندارە لە نەخۆشخانەیەکی یۆنان لە ژێر چاوەدێری پزیشکی بوون کە بە داخەوە دوایی ١٨ رۆژ « رامین شەریفی» بە ھۆی زیاد بوونی برینەکانی گیانی لە دەستدا.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …