سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

گواستنەوەی دوو ژنی پیرانشاریی بۆ زیندانی ورمێ

دوو ژن بە ناوەکانی “گوڵاڵە مورادی” و “سەفیە مامەش‌پوور”، خەڵکی پیرانشار پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەیان لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کران.

بەرەبەیانی شەممە ٢٨ی خاکەلێوە، گوڵاڵە مورادی لەگەڵ دوو کوڕەکەی بە ناوەکانی “مەتین بەزازی” و “تاهیر بەزازی” لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر کران و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ کران.

هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ١ی گوڵان، سەفیە مامەش‌پوور پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیتلاعاتی سپا دەستگیر کرا و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ کرا.

سەفیە مامەش‌پوور، خێزانی عوسمان حاجی حوسێنی، ئەندامی کوژراوی سپای پاسداران لە پیرانشارە.

ئەو دوو ژنە، پاش کوژرانی عوسمان حاجی حوسێنی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کران.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …