شه‌ممه‌ 31 ته‌مموز 2021
ماڵەوە / سیاسی / ئارام فەتحی لە شاری مەریوان دەستگیر کرا

ئارام فەتحی لە شاری مەریوان دەستگیر کرا

ئارام فەتحی لە لایەن ھێزە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەکانی رژیمەوە لە شاری مەریوان دەستگیر کرا.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی مانگی جۆزەردان، ئارام فەتحی شاعر و چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری مەریوان لە لایەن ھێزە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەکانی رژیمەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستگیر کرا.

ھێزەکانی رژیم وێڕای دەستگیر کردنی ئەو چالاکە مەدەنیە، کۆمپیۆتر و ژمارەیەک کەلوپەلی شەخسی دیکەی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.

تا ئێستا ھۆکاری دەستگیر کردن و شوێنی راگرتنی ئارام فەتحی وێڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی ئاشکرا نەکراوە.

بابەتی هاوپۆل

ھێزەکانی ئیتلاعاتی ئیران، ھاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکانیان دەسبەسەر کرد

ھێزەکانی ئیتلاعاتی ئیران، ھاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکانیان دەسبەسەر کرد بە پێی ھەواڵەکان، لە رێکەوتی ٧ی گەلاوێژ، …