پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

درێژکردنەوەی ماوەی زیندانی کردنی چوار ھاووڵاتی لە مەھاباد

  • حوکمی زیندانی چوار هاووڵاتی کورد لە لایەن لقی سێی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی مەهاباد درێژ کرایەوە.

لقی سێی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی مەهاباد، دوێنێ دووشەممە ۱۰ی جۆزەردانی ساڵی ۱۴۰۰ی هەتاوی، حوکمی زیندانی کردنی ڤیان محەممەدی، فەرزاد سامانی، ساکار عێنی و محەمەد هوشەنگی بۆ ماوەی مانگێک درێژ کردەوە.

حوکمی زیندانی کردنی ڤیان محەمەدی بۆ یەکەمین جار و حوکمی زیندانی کردنی  سێ هاووڵاتیی دیکەش بۆ شەشەمین جار درێژ بووەتەوە.

ئەم هاووڵاتییانە لە درێژایی مانگانی ڕابردوو لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستگیر کراون.

ئەوان هەروەتر لە گرتووخانەی تاکەکەسی زیندانی ئیتلاعاتی سپا لە پادگانی ئەلمەهدی ورمێ لەژێر گۆشاری لێپرسینەوەدان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …