چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

ژینگەپارێزێکی خەڵکی سنە ٤ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا

چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە کە مانگی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرابوو، سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، خەبات مفاخری، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەیدی سزای ٤ ساڵ بەندکرانی هەڵپسێردراوی بە سەردا سەپاوە.

ئەو سزایە بە تۆمەتی ئەندامیەت لە حزبێکی کوردستانی بە سەر ناوبراودا سەپاوە.

خەبات مفاخری ڕۆژی پێنج شەممە ٦ی خەرمانانی ١٣٩٩ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستگیر کرابوو.

ئەم چالاکە ژینگەپارێزە دوای ٤ مانگ بەندکران ڕۆژی پێنج شممە ١٨ی بەفرانباری ١٣٩٩ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …