سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

تێکھەڵچوونی چەکدارانە لە نێوان مەھاباد_بۆکان چەند کوژراوی لێکەوتەوە

لە جاددەی نێوان مەهاباد بۆ بۆکان دوو تێکهەڵچوونی چەکدارانە لە نێوان هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران و هێزێکی کوردستانی هاتە ئاراوە.

کاتژمێر ١١ی شەوی چوارشەممە ٢٠ی گوڵان، لە جاددەی بۆکان بۆ مەهاباد و لە نزیک گوندی “قەرەبڵاغ” تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە لە نێوان هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات و هێزەکانی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئیسلامی ئێران هاتووەتە ئاراوە.

دەوترێ لە ئاکامی ئەو تێکهەڵچوونەدا ٣ ئەندامی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات کوژراون.

نیوکاتژمێر دوای ئەو تێکهەڵچوونە و لە شوێنێکی نزیک ئەو گوندە، هێزەکانی سپای پاسداران دەستڕێژیان لە ئۆتۆمبێلێک کردووە و تێکهەڵچوون هاتووەتە ئاراوە.

لە تێکهەڵچوونی دووهەم دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە کە پێدەچێ ئەندامی ھێزە کوردستانیەکە بن کوژراون و یەکێکیان دوای ئەوەی بریندار بووە بە دیل گیراوە. هەروەها ئەفسەرێکی خەڵکی میاندواو و ئەندامێکی دیکەی سپای پاسداران کوژراون.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ یەک لە حیزبە کوردستانییەکان بەرپرسیارێتی ئەو تێکهەڵچوونەیان بە ئەستۆ نەگرووە. میدیاکانی سپای پاسدارانیش تەنیا باسی تێکهەڵچوون لەگەڵ ھێزەکانی حدکایان میدایی کردووە و هیچ باسیان لە کوژراو و بریندارەکانی دوو لایەنی شەڕەکە نەکردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …