سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

تێکھەڵچوونی چەکداریی لە سەڵماس لانیکەم ٦ کوژراوی لێکەوتەوە

نیوەڕۆی دوێنێ سێشەممە ٢١ی مانگی گۆڵانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە سنوورەکانی شاری سەلماس لە ناوچەی “دۆڵی ئەغلبووب”، شەڕ لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و ھێزەکانی حیزبێکی کوردستانی دروست بوو، کە لە ئەنجامی شەڕەکەدا لانیکەم ٣ ئەندامی سوپای پاسداران کوژراون.

هەروەها، ٣ ئەندامی حیزبە کوردستانییەکەش کە بە گشتی٤ کەس بوون گیانیان بەخت کردووە و چارەنووسی یەکێکیشان نادیارە.

بەڵام سپای پاسداران ئیدعا دەکات کە لەو تێکھەلچوونەدا ٧ کەس لە ھێزە کوردستانیەکان گیانیان بەخت کردووە و ٢ کەس لە ھێزەکانی رژیمیش کوژراون.

پاش شەڕەکەش، تۆپخانەکانی سوپای پاسداران بە خەستی دۆڵی “ئەغلبووب”ـیان تۆپباران کردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …