پێنج شه‌ممه‌ 24 حوزه‌یران 2021
ماڵەوە / سیاسی / چالاکێکی مەدەنی شاری سنە دەستگیر کرا

چالاکێکی مەدەنی شاری سنە دەستگیر کرا

ئێوارەی شەممە ۱٨ی گۆڵانی ساڵی۱۴۰۰ی هەتاوی، چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی سنە بە ناوی “عەلی ئەڵڵاوەیسی”،بە بێ بەڵگەی یاسایی لە بازاڕی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستگیر کرا.

عەلی ئەڵڵاوەیسی، لە داکۆکیکارانی مافی دەسفرۆشانی شاری سنەیە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، شوێنی گواستنەوەی، تۆمەتی وەپاڵدراو و چارەنووسی ئەم چالاکە مەدەنییە نادیارە.

بابەتی هاوپۆل

کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکە بە دەستی ھێزەکانی رژیم لە مەریوان

کۆڵبەرێکی دیکە بە دەستی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری مەریوان کوژرا. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە …