سێ شه‌ممه‌ 7 شوبات 2023

بریندار کردنی پێنج کۆڵبەر بە دەستی ھێزەکانی رژیم لە مەریوان

لانیکەم پێنج کۆڵبەر لە یەکێک لە سنوورەکانی مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی رژیمی ئیسلامیی ئێران بریندار و بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی ئەو شارە گوازراونەتەوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی مانگی گوڵان، هێزەکانی سەر سنووری قوڵقوڵە لە شاری مەریوان، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لانیکەم پێنج کۆڵبەر بریندار کراون.

ناسنامەی ئەم پێنج  کۆڵبەرە بریتین لە: “کاروان مەنووچێهری، زانیار حاتەم پەناه، سەلاح وەتەن دۆست، سۆران وەتەن دوست و ئارام مەنووچێهری” کە ھەموویان خەڵکی شاری مەریوان و گوندی میراوای ئەم شارەن.

ئەم کۆڵبەرانە دوای ئەوەی کەوتوونەتە بۆسەی هیزەکانی سەر سنووری بریندار بوون و تا ئێستا چارەنووسی لانیکەم ٣٠ کۆڵبەری دیکەی کاروانەکە نادیارە.

ئەم پێنج کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی “بوعەلی” مەریوان گوازراونەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …