سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

دوو چالاکی مەدەنی لە سنە دەستگیر کران

ئەمڕۆ شەممە ٤ی گوڵان، دوو چالاکی مەدەنی بە ناوەکانی “مەرزیە ‌غوڵام‌وەیسی” و “سیروان عەبدوڵڵاهی” خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارەوە دەستگیر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەیان کە دایک و کوڕ بوونه لە ماڵەکەی خۆیاندا دەستگیر کردووە.

ئەو دوو چالاکە مەدەنییە لە بیاڤەکانی ژنان و ژینگەیی چالاکی دەکەن.
هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستگیر کردن و تۆمەتی ‌وەپاڵدراو دژی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …