سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

مستەفا سەبزی لە زیندانی ورمێ هاتە مەرەخەسی

دوێنێ یەکشەممە ٨ی خاکەلێوە، مستەفا سەبزی، زیندانیی سیاسیی خەڵکی شاری ماکۆ، لە زیندانی ورمێ هاتە مەرەخەسی.

ڕۆژی دووشەممە ١ی بەفرانباری ٩٩، ئەو زیندانییە سیاسییە بەهۆی ئەوەیکە بەرپرسانی زیندانی ورمێ مەرەخەسییان پێ نەدابوو، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەستی دابووە مانگرتن.

ئەو زیندانییە سیاسییە، مانگی سەرماوەزی ٩٨، بۆ زیندانی خۆی ڕاگویزرا و پاش مانگرتنی لەو زیندانە و داوای ڕاگواستنی بۆ زیندانی شوێنی لە دایکبوونەکەی، ڕێکەوتی ١٦ی گوڵان ٩٩، دیسانەوە گەڕایەوە بۆ زیندانی ورمێ.

مستەفا سەبزی مانگی جۆزەردانی ٩٣، لە یەکێک لە گوندەکانی ورمێ، بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری رژیمی ئیسلامیی ئێران”، لەلایەن هێزەکانی سپای پاسداران دەستگیر کرا و دواتر لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ، بەو تۆمەتە بە ١٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم و ئەو حوکمە لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ورمێ، پشتڕاست کرابووەوە.

لەم دواییانەدا، حوکمی زیندانیی مستەفا سەبزی بەپێی گەڵاڵەی کەمکردنەوەی سزای تەعزیری، بۆ ١٠ ساڵ و ١ ڕۆژ زیندانیی تەعزیری کەم کراوەتەوە.

ئەو زیندانییە سیاسییە لە کاتی دەستگیر کردنیدا، تەمەنی ١٨ ساڵ بووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …