سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

لە ساڵی ڕابردوودا، ١٨٨ جار دارستانەکانی مەریوان و سەوڵاوا ئاگریان تێ بەردراوە + وێنە

رێکخراوی سەوزی چیای مەریوان ئامار و زانیارییەک دەخاتە ڕوو کە دەریدەخات دارستانەکانی مەریوان و سەوڵاوا ١٨٨ جار، لە ساڵی ڕابردوودا سووتێنراون.

بە پێ ئەم ئامارە، بۆ یەکەمین جار دارستانەکانی ناوچەی “ده‌ری” سەر بە پارێزگای مەریوان ئاگری تێبەر بوو.

زیاتر لە ١٥٠ هێکتار لە دارستانەکانی ناوچەی مەریوان تووشی خەسار بوونە و هەتا ڕێکەوتی ۳۰ی پووشپەڕی ١٣٩٩ زیاتر لە ۷۰ جار ئاگر تێبەردان لە مەریوان قەوماوە.

هەروەتر قەبارەی سووتێنراوەکان ڕۆژگەلی ۲٨ و ۲۹ گەلاوێژی ١٣٩٩ لە دارستانەکانی کۆساڵان زیاتر لە ١٤٥ هێکتار بووە.

هەموو ئاگرتێبەردانی دارستانەکانی مەریوان و سەوڵاوا لە لایەن خەڵکی خۆجێیی و ناوەندی سەوزی چیا کۆنترۆڵ کراوە و هیچ دەست و هێزێکی دەوڵەتی بۆ یارمەتیدان و کوژانەوەی ئاگری دارستانەکان لە ساڵی ڕابردوودا هەبوونیان نەبووە و بەشداری کوژاندنەوەی ئاگرەکانیان نەکردووە.

چالاکانی ژینگە هەموو ئەو ئاگرکەوتنەوانە بە ئەنقەست و لە لایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بە هەژمار دێنن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …