سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

زیندانییەکی کورد لە ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی کچەکەی بێبەش کرا

بەرپرسانی بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج ڕێگەیان بە زیندانییەکی سیاسی کورد نەدا لە بەڕێوەبردنی ناشتنی تەرم و سەرەخۆشی کچەکەی بەشداری بکات و هۆکاری ئەم بڕیارەیان بۆ بارودۆخی ئەمنیی و هەستیاری ئەم ڕۆژانەی کوردستان گەڕاندەوە.

ئارەش نەسری تەمەن ٣٥ ساڵ، خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی وەرامین، ڕێکەوتی ٢٩ی سەرماوەزی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر کرا و پاش دادگاییکردنی بە تۆمەتی جیاواز بە گشتیی بۆ ماوەی ١٧ ساڵ حوکمی زیندان بەسەریدا سەپێنرا.

بە پێی ئەو حوکمە، ئارەش نەسری بە تۆمەتی ”ئەندامیەت لە حزبێکی کوردستانی دژبەری رژیمی ئیسلامیی ئێران“ حوکمی ٦ ساڵ زیندان، بە تۆمەتی گواستنەوە و هەڵگرتنی چەک حوکمی ٦ ساڵ زیندان، بە تۆمەتی هاتووچۆی نایاسایی بۆ دەرەوەی سنوور حوکمی ١٨ مانگ زیندانیکردن و بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی چەک و چۆڵ حوکمی ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بە سەریدا سەپاوە.

ڕۆژی سێشەممە ۳ی خاکەلێوە ۱۴۰۰، مودیری نووسینگەی مافی مرۆڤی هێزی قەزایی ئێران ڕایگەیاند ئەوە کە دەوڵەتە ڕۆژئاواییەکان لەبارەی بارودۆخی نالەباریی زیندانیان لە ئێران دەڵێت، «کایەیەکی سیاسییە» و «هەندێجار زیندانیانی وڵاتانی دیکە که لە وڵاتی ئێراندان، ئامادە نییەن لە زیندانەکانی ئێران بییانگوازێننەوە بۆ زیندانەکانی وڵاتی خۆیان.»

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …