سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

پێش بە بەڕێوەچوونی پرسەی جەماڵ میرزادە لە سەقز گیرا

ھێزەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سەقز دوای ئەوەی چالاکێکی سیاسی خەڵکی ئەو شارە لە وڵاتی نوروژ کۆچی دوایی کرد، پێشیان بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی ئەو چالاکە سیاسییە گرت.

ڕۆژی سێشەممە ٣ی خاکەلیوە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “فەیزوڵڵا بەرایی” و پێشیان بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی جەماڵ میرزایی چالاکی سیاسی کورد کە ڕۆژی دووشەممە لە وڵاتی نوروژ کۆچی دوایی کردبوو، گرتووە.

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی فەیزوڵڵا بەرایی زاوای گەورەی ئەو بنەماڵەیە و ناوبراویان لەگەڵ سێ خۆشکی جەماڵ میرزاده بە ناوەکانی “زارا (هاوژینی فەیزوڵڵا)، کولسوم و سوعدا میرزادە”یان لەگەڵ خۆیان بردووە و دوای چەندین کاتژمێر لێرپرسینەوە بە نووسراوە بەڵێنییان لێوەرگیراوە کە نابێت هیچ ڕێوڕەسمێک بەڕێوە ببەن و دواتر ئازاد کراون.

ھێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات وێڕای پێشگرتن بە بەڕێوەچوونی ڕیوڕەسمی سەرەخۆشیی هەموو بەشداربوانیان بڵاوە پێکردووە و بنەماڵەی کۆچکردوویان ناچار کردووە کە هەموو وێنە و پارچە نووسراوەکان دابگرن.

جەماڵ میرزاده  تەمەن ٥٥ ساڵ و یەکێک لە چالاکانی سیاسی و پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە بوو کە ڕۆژی دووشەممە ٢ی خاکەلێوە لە وڵاتی نوروژ کۆچی دوایی کرد.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …