چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

کوژران و برینداربوونی ٣ کۆڵبەر بە دەستی ھێزەکانی ئێران و تورکیە

ئێوارەی دوێنێهەینیی ٢٢ی رەشەمە، هێزە چەکدارەکانی رژیمی تورکیە لە سنووری کۆتۆل  سەر بە ناوچەی “خۆی” لە پارێزگای ئورمیە ژمارەیەک کۆڵبەریان دەستگیر کردووە و یەکێک لەو کۆڵبەرانە لە ژێر ئەشکەنجەی ئەو هێزانەدا گیانی لە دەستداوە.

شوناسی ئەو کۆڵبەرەی بە ” بورهان محەممەدی” تەمەن ٢٣ ساڵ و کوڕی تەیب بووە کە لە سنووری گوندی گواری قوتوور دەستگیر و دواتر کوژراوە.

تەرمی ئەو کۆڵبەرە لای هێزەکانی تورکیەیە و بنەماڵەکەی بە هۆی داخراوبوونی سنوورەکانەوە نەیانتوانیوە بچنە نێو خاکی تورکیە و تەرمی رۆڵەکەیان وەربگرنەوە.

ھەر لەو رووداوەدا لانیکەم ١٠ سەر ئەسپی کاسبکارانی کورد لە لایەن هێزەکانی تورکیەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

لە لایەکی دیکەوە، ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی ڕەشەممە، هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئێران لە سنووری کەندەسووری بانە تەقەیان لە ژمارەیەک لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “سۆران ڕەشیدپوور” بە سەختی بریندار بووە.

سۆران ڕەشیدی پوور بە مەبەستی چاەرەسەریی پزیشکی بۆ یەکێک لە بنکە تەندروستییەکانی هەرێمی کوردستان گوازراوەتەوە.

ھەروەھا ڕۆژی چوارشممە ٢٠ی ڕەشەممە ، هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئیسلامیی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار کراوە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی “سوهراب یوسفی” تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی شاری تازاوا ناوەندی شاری سەلاسی باوەجانی بووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …