هه‌ینی 22 ئه‌یلول 2023

بەھۆی رووداوی کار کرێکارێکی خەڵکی نۆدشە لە سنە گیانی لەدەستدا

دوێنێ هەینی ١٥ی ڕەشەمە، وەستا کارێکی گەچکاری خەڵکی شاری نۆدشە و دانیشتووی شاری مەریوان، بە ناوی “عەباس موساعید”، لە نەخۆشخانەی “بێعسەت” لە شاری سنە، گیانی لەدەستدا.

ئەو کرێکارە کوردە، لە کاتی کار کردن لە بینایەک، بەهۆی بەربوونەوە بە سەختی بریندار و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سنە کرابوو.

ڕێژەی مردنی کرێکاران بەهۆی ڕووداوی کار لە ئێران ڕۆژانە ٦ کەس بەراوەرد کراوە و بە وتەی بەرپرسانی وەزارەتی کار، ڕووداوی کار ساڵانە زیاتر لە ٩٠ هەزار میلیارد تمەن لە ئێران تێچوو هەڵدەگرێت.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …