چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەناڵ بە ناورۆکی ئاینی و ئایدیۆلۆژییەوە لە تۆڕی “شاد”دا چالاکن

“مۆحسن حاجی میرزایی”، وەزیری پەروەردەی ئێران وتوویەتی کە زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەناڵ بە ناوەرۆکی ئاینیەوە لە تۆڕی “شاد”دا چالاکن.

“شاد” ئەو نەرمەئامێرەیە کە لەلایەن “وەزارەتی پەروەردە” و “وەزارەتی پەیوەندییەکان و تەکنۆلۆژیای زانیاری”وە لە سەردەمی تەشەنەی کۆرۆنادا بۆ خوێندنی ئۆنلاین داڕێژراوە.

حاجی میرزایی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ی ڕەشەمە لە دانیشتنێکدا لەگەڵ پێشنوێژی هەینی شاری ڕەشت ئەم قسەیەی کردووە و وتوویەتی کە شاد کەشێکی ئەمنی پێکهێناوە بۆ گواستنەوەی زانیاری لەنێوان خوێندکارەکاندا.

لە چەند ساڵی ڕابردوودا سیاسەتەکانی پەروەردەی منداڵان لە ئێران زیاتر لە جاران ئایدیۆلۆژیک بووەتەوە.

هەفتەی ڕابردووش “عەلیڕەزا حاجیان زادە”، سکرتێری هاوکارییەکانی حەوزەی علمییە و پەروەردە وتبووی کە لەمەودووا حەوزەی علمیە بەڕەسمی دەستێوەردانی نووسینی کتێبی خوێندنگاکان دەکات.

هەروەها ئاماژەی بەوە دابوو لە حەوزەی علمییە لە هەموو لە هەموو دەستەکاندا بۆ نووسینی کتێبی خوێندگاکان ئەندامی هەیە و داواشی کردبوو کە خوێندگای زانستە ئاینییەکان لە هەموو پارێزگاکانی ئێران دابمەزرێت.

چاودێران باوەڕیان وایە کە حکومەتی کۆماری ئیسلامی بەم شێوەیە هەوڵ دەدات لەڕووی ئایدیۆلۆژیکەوە کاریگەری بکاتە سەر منداڵان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …