یه‌ك شه‌ممه‌ 1 تشرینی یه‌كه‌م 2023

گیانلەدەستانی کرێکاڕێک لە سەقز پاش ٢٦ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە

کرێکارێکی خەڵکی شاری سەقز کە بە هۆی نەبوونی کەرەستەی تایبەت بە پاراستن لە کاتی کار، لە دارتەلی کارەبا کەوتبووە خوارەوە، دوای نزیک بە یەک مانگ مانەوە لە نەخۆشخانەی گیانی لەدەست دا.

دوێنێ یەکشەممە ١٠ی ڕەشەممە، کرێکارێکی گەنج بە ناوی “ئەحمەد ئەردەلان” خەڵکی شاری سەقز، کە لە کاتی گۆڕینی تەلی کارەبا تەزووی کارەبا لێی دابوو و بەربوویەوە، دوایی نزیک یەک مانگ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

ئەم کرێکارە ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕێبەندان (٢ی فێوریە)، لە کاتی گۆڕینی تەلی کارەبا لەسەر دارتەل بەربووەتەوە و پاش ٢٦ ڕۆژ سەرئەنجام بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە یەکێک لە بەنکە دەرمانییەکانی شاری سنە گیانی لە دەست دا.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …